Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 02:58

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا، پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی دووشەممە 3ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و دەرهاوێشتەکانی ئاڵۆزیی و گرژییەکانی ناوچەکە لەسەر سەقامگیری و ئابووریی جیهانی و  هەرێمایەتی ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵەکان بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسیی هەرێم.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.