Erbil 31°C سێشەممە 22 ئەیلوول 13:21

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی پەڵەهەور و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی چوارشەممە 23ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە. بەپێی پێشبینییەکان، ڕۆژی چوارشەممە گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە:-
 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان  سێشەممە چوارشەممە
هەولێر 37 39
سلێمانی 36 38
دهۆک 37 38
هەڵەبجە 37 39
چەمچەماڵ 38 39
زاخۆ 38 39
گەرمیان 41 43
سۆران 35 37
پیرمام 32 34
ئاکرێ 37 39
حاجی ئۆمەران 29 30

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.