Erbil 31°C سێشەممە 22 ئەیلوول 10:37

وڵاتانی G7 داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە دەکەن

100%

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی حەوت (G7) سەرکۆنەی هێرشی حووسییەکانی یەمەنیان بۆ سەر سعوودیە کرد و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سەرجەم کردەوە سەربازییەکان و هێرشەکانی سەر کەشتیوانیی مەدەنییان لێکردن.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی حەوت (کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمەریکا) لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکانی یەمەنیان بۆ سەر خاکی سعوودیە بە قبووڵنەکراو ناو برد و بە توندی سەرکۆنەیان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "داوا لە حووسییەکان دەکەین دەستبەجێ سەرجەم کردەوە سەربازییەکان، تەواوی هەڕەشەکان و هێرشەکانی سەر کەشتیوانیی مەدەنی ڕابگرن، هەروەها بە نیازپاکی و بە شێوەیەکی ئەرێنی بگەڕێنەوە بۆ پرۆسەی سیاسی".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت داوایان لە ئێرانیش کرد کە کۆتایی بە پڕچەککردن و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی حووسی بهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.