Erbil 31°C سێشەممە 22 ئەیلوول 09:52

پزیشکیان پێش گەشتەکەی بۆ نیویۆرک: بە سەربەرزییەوە لە جەنگ دەرچووین و بەهێزەوە بەرگری لە مافەکانمان دەکەین

100%

سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە پێش ئەوەی بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵێنی دا کە بە توندی بەرگری لە هەڵوێست و مافەکانی وڵاتەکەی بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوول، بەپێی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لە لێدوانێکدا پێش گەشتەکەی بۆ نیویۆرک گوتی: ئێمە بە سەربەرزییەوە لە جەنگ دەرچووین، ئەمەش بۆ هەموومان مایەی کەرامەت و شانازییە، بۆیە لە کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکاندا بەهێز بەرگری لە هەڵوێستەکانمان دەکەین.

سەرۆک کۆماری ئێران بەم لێدوانە دەیەوێت پەیامێک بگەیەنێت کە تاران سەرەڕای ئەو گوشارە سەربازی و ئابوورییانەی لە ماوەی جەنگی دژی ئەمریکا ڕووبەڕووی بووەتەوە، هێشتا وەک لایەنێکی بەهێز لە مەیدانی سیاسی و دیپلۆماسیی نێودەوڵەتیدا دەردەکەوێت.

چاوەڕوان دەکرێت پزیشکیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چەندین دیداری دیپلۆماسی ئەنجام بدات و وێڕای داکۆکیکردن لە سیاسەتەکانی ئێران، هەوڵ بدات دەرچەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و لابردنی سزاکان بدۆزێتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.