شەوی دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026 ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و بە زوویی کۆنتڕۆڵ کرا.
سامان سلێمان پەیامنێری (کوردستان تیڤی) بەدواداچوونی بۆ رووداوەکە کرد و رایگەیاند ئاگرەکە لەسەر بینای کۆگای ساردەمەنییەک کەوتووەتەوە و هۆکارەکەشی بەریەککەوتنی تەزووی کارەبا بووە ، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان لە ماوەی 15 خولەکدا ئاگرەکە بکوژێننەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن.
سامان سلێمان پەیامنێری (کوردستان تیڤی) راشیگەیاند کە ئاگرەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.