ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی سوپای ڕووسیا کە کەرتی وزە و ژێرخانی کارەبای وڵاتەکەی کردووەتە ئامانج، ئێستا نزیکەی 600,000 هاووڵاتی لە وڵاتەکەی بێ کارەبان.
زیلینسکی ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکانی فریاگوزاری و کارەبا بەردەوام کار دەکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارەبا بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە، بەڵام زیانەکان بەرفراوانن و کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان داناوە.
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەی ڕووسیادایە کە لە ماوەی ڕابردوودا ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکانی ئۆکرانیای کردووەتە ئامانج، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بەهۆی شەڕەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.