Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 23:43

شایستە داراییەکانی کۆتایی خزمەتی کرێکاران دابەشدەکرێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم ئەو کرێکارانە بڵاوکردەوە کە داواکاریی وەرگرتنەوەی پاداشتی کۆتایی خزمەتیان پێشکەش کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، ئەو کرێکارانەی پێش بەئەلیکترۆنیکردنی ڕێکارەکان، داواکارییان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران / هەولێر پێشکەش کردووە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاند: ئەو کرێکارانەی تا ڕێککەوتی 30-08-2026 داواکارییان پێشکەش کردووە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

هەروەها ئەو کرێکارانەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکارییان پێشکەش کردووە و پەنجەمۆری ئەلیکترۆنییان لێ وەرگیراوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان دەکرێت و پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی داوا لەو کرێکارانە دەکات کە لە پۆلێنکردنی یەکەمدا ناویان هاتووە، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی پاداشتەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.