Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:10

زیاتر لە 200 دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا ده‌بێت

لەناو وەزارەتی ناوخۆی عێراق
کوردستان TV
100%


لەناو وەزارەتی ناوخۆی عێراق زیاتر لە (200) دۆسێی گەندەڵی ئاشکراکراون و بەھۆیەوە زیاتر لە (50) ملیار دینار گەڕێندراونەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

نووسینگەی پشکنەری گشتی لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لەرێگەی ئەو لیژنە پسپۆڕەی ماوەی چەند مانگێگە درووستیانکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەگەندەڵییەکانی ناو وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە (207) دۆسێی گەندەڵی دارایی و ئیداری لەناو ئەو وەزارەتە ئاشکرا بکەن بۆ ئەو مەبەستەش (42) دانیشتنی لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە لەگەڵ گومانلێکراوەکاندا.

راشیگەیاندووە، لەدوای ئاشکراکردن و سەلماندنی گەندەڵییەکان، (51) ملیارو (272) ملیۆن و (290) ھەزار دیناریان بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندۆتەوەو لەچەند رۆژی داھاتووشدا ژمارەیەک دۆسێی تری گەندەڵی  لەناو ھەمان وەزارەت ئاشکرا دەکەن کەبێتە ھۆی گەڕاندنەوەی نزیکەی (50) ملیار دیناری تر بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.