پزیشکیان ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەرگری لە خاک و سەروەری خۆی دەکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بەدوای بەردەوامبوون یان فراوانکردنی مەودای جەنگەوە نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئاب، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ململانێ و پێکدادان، چ لەسەر ئاستی گەڕەکێک، شارێک، وڵاتێک یان لەنێوان دەوڵەتاندا بێت، هاوشێوەی نەخۆشییەکە کە سەرهەڵدەدات. ئێمە بەرگری لە سنوورەکانی خۆمان دەکەین، بەڵام هەوڵی فراوانکردنی جەنگ نادەین.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە ئاسایشی نیشتمانی پەیوەستە بە یەکگرتوویی و تەبایی ناوخۆیی و ئاماژەی بەوە کرد کە چارەسەرکردنی جیاوازییە ناوخۆییەکان باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێگریکردن لە دەستێوەردانی دەرەکی.
پزیشکیان لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: لەم بارودۆخەدا پێویستە کار بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست بکەین، بۆ ئەوەی دوژمن دەرفەتی بۆ نەڕەخسێت دزە بکاتە ناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتیمان و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.