Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 12:50

لە هەولێر بە پێشانگایەکی هونەری و فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری یادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان دەکرێتەوە

100%

لە شاری هەولێر، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان و هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، پێشانگایەکی هونەری و فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بۆ گێڕانەوەی ئازاری ڕزگاربووانی دەستی چەکدارانی داعش نمایشکرا.

هونەر لە خزمەت ناسنامەدا چالاکییەکە نمایشکردنی چەندین ماسکی هونەری لەخۆگرتبوو کە لە ڕوخساری ڕاستەقینەی ئەو کچانە وەرگیراون کە لە دەستی داعش ڕزگاریان بووە. ماسکەکان لە ماددەی ق قوڕ و گەچ دروستکراون، ئەمەش وەک هێمایەک بۆ پاراستنی ناسنامەی ڕزگاربووەکان و نیشاندانی ناخی پڕ لە ئازاریان بەبێ دەرخستنی ڕوخساری ڕاستەقینەیان.

ڕێبین جەلال، ئەو هونەرمەندەی سەرپەرشتی پڕۆژەکەی کردووە، ڕایگەیاند: پڕۆژەکە وەک فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری دەستیپێکرد بۆ دۆکیۆمێنتکردنی هێرشەکانی سەر شنگال، دواتر پەرەمان پێدا بۆ دروستکردنی ئەم ماسکانە تا بتوانین چیرۆکی ڕزگاربووەکان بە جیهان بگەیەنین. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم کارە هونەریانە پێشتر لە وڵاتانی ئیتاڵیا و کەنەدا نمایشکراون و ئێستا لە گالەری جیهان لە هەولێر بۆ بینەران کراوەیە.

پشتگیری چالاکییە مرۆییەکان زیاد کەریم، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە زانکۆی جیهان، جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆکەیان بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ئەو کارە هونەریانەی ڕەهەندی مرۆیی و نیشتمانییان هەیە. ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمە 5ەمین چالاکی هونەرییە لەمساڵدا کە زانکۆکە میوانداری دەکات وەک بەشێک لە هاندانی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان.

ئەم پڕۆژەیە وەک هەوڵێکی هونەری گرنگ دەبینرێت بۆ پاراستنی بیرەوەری بەکۆمەڵ و بە دۆکیۆمێنتکردنی ئەو کارەساتە مرۆییانەی کە بەسەر پێکهاتەی ئێزیدی هاتوون، لە ڕێگەی تێکەڵکردنی هونەری شێوەکاری و سینەماوە.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.