Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 12:50

نوێترین دزەپێکراوەکان دەربارەی ئاهەنگی هاوسەرگیریی ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا و لیستی میوانەکان

100%

سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئەو بەروارانەی پێشتر بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیریی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڕۆدریگێز بڵاوکرابوونەوە، جارێکی دیکە میدیا جیهانییەکان بە زانیاری و دزەپێکراوی نوێوە دەربارەی ئەم پرسە گەڕانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی GIVEMESPORT، دوای ئەوەی دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە کە گوایە ئاهەنگەکە لە 1ـی ئۆگست لە کۆشکی (کوێنتا دا ڕێگالێرا) لە شاری سێنترا لە وڵاتی پورتوگال بەڕێوەدەچێت و داوا لە میوانەکان کراوە پۆشاکی ڕەش بپۆشن، خێزانی هەردوولا ئەو هەواڵەیان ڕەتکردەوە. بەڵام ڕاپۆرتە نوێیەکان جەخت دەکەنەوە کە پرۆسەی هاوسەرگیرییەکە هەر لە پلاندایە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ئۆگستی 2025 بە فەرمی دەستگیرانی خۆیان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای پەیوەندییەکی سۆزداری کە ماوەی 9 ساڵە بەردەوامە.

بەپێی دزەپێکراوە میدیاییەکان، لیستی میوانەکان کۆمەڵێک ناوی گەورە لە جیهانی وەرزش و هونەر لەخۆ دەگرێت، لەوانە: ڕیۆ فێردیناند، کیلیان مباپێ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر. هەروەها ئەستێرە جیهانییەکانی وەک: ڤین دیزڵ، ڕیهانا، جێنیفەر لۆپێز، درەیک و تراڤیس سکۆت. هاوکات هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بە ناوی لیۆنێل مێسیش کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئامادەبوونی مێسی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

پێشبینییە نوێیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوورگەی مادێرای زێدی ڕۆناڵدۆ، ئەگەری زۆرە ببێتە شوێنی سازکردنی مەراسیمەکە، بەتایبەت لە کاتدراڵی فۆنشاڵ، کە دواتر ئاهەنگێکی گەورە لە یەکێک لە هاوینەهەوارە لوکسەکان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

تاوەکو ئێستا، نە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نە جۆرجینا ڕۆدریگێز هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان دەربارەی کات و شوێنی ئاهەنگەکە بڵاونەکراوەتەوە و تەواوی زانیارییەکان لە چوارچێوەی ڕاپۆرتە میدیاییە ناڕەسمییەکاندا ماونەتەوە.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.