Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 10:24

گواتیمالا بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی فۆیگۆ باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت

100%

دەسەڵاتدارانی وڵاتی گواتیمالا هۆشدارییەکی نوێیان لە ئاستی مەترسی ڕاگەیاند، کە دووەم بەرزترین ئاستی هۆشدارییە لە دوای ڕەنگی سوور، ئەمەش دوای تەقینەوەی گڕکانی فۆیگۆ کە دەكەوێتە نزیك پایتەختی وڵاتەکەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، گڕکانەکە بڕێکی زۆر لە ماددەی گڕکانی لاڤا و هەورێکی چڕ لە گاز و خۆڵەمێشی بە ئاسماندا بڵاوکردووەتەوە. دەستەی نیشتمانی بۆ کەمکردنەوەی کارەساتەکان لە گواتیمالا ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئێکس) ڕایگەیاند: باری نائاسایی پرتەقاڵی مەترسی لەسەر ئاستی نیشتمانی بەهۆی چالاکبوونی گڕکانی فۆیگۆ ڕاگەیەندرا. هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، دانیشتووانی 2 گوندی بچووکی ناوچە نزیکەکانی گڕکانەکە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئارام.

گڕکانی فۆیگۆ بە یەکێک لە چالاکترین گڕکانەکانی ئەمریکای ناوەڕاست دادەنرێت و بەردەوام لەژێر چاودێری وردی تیمە زانستی و فریاگوزارییەکان دایە.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.