ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 4ـی ئاب، نرخەکانی نەوتی عێراق لە کاتی مامەڵە ڕۆژانەکانی بازاڕی جیهانیدا ڕوویان لە دابەزین کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نرخە جیهانییەکان بەرزبوونەوەیەکی کەمیان بەخۆوە بینیوە.
بەپێی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، نرخی نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە بۆ 54.27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە. هاوکات نەوتی خاوی قورسی بەسرە گەیشتە 51.37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە ڕێژەی گۆڕانکاری لە هەردوو جۆرەکەدا گەیشتووەتە -4.89%.
لەسەر ئاستی بازاڕە جیهانییەکانیش، نرخی نەوتی خاوی برێنتی بریتانی گەیشتە 84.69 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە 81.21 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، کە ڕێژەی بەرزبوونەوەیان بەتەرتێب گەیشتووەتە +1.29% و +0.54%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.