کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی، کە گەورەترین کۆمپانیای نەوتییە لە جیهاندا ڕایگەیاند، کە هێرشی یاخیبووە حوسییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانیان لە مانگی ڕابردوودا، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر توانا و بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکە نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئاب، ئەمین ناسر سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: هیچ کاریگەرییەکی ماددی لەسەر تواناکانمان نەبووە، تەنانەت لەگەڵ ئەو هێرشانەشدا کە لە مانگی تەمووز دا ئەنجامدراون.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە یاخیبووە حوسییەکان لە یەمەن، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، ڕایانگەیاند کە زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە سەرتاسەری سعوودیە، کە وەک گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاو لە جیهاندا دەناسرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.