دۆناڵد تره‌مپ له‌ڕێگه ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌حمود عه‌باس ده‌كات و پێ ده‌ڵێت شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل دانیپێدا بنێت، هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر عه‌بادى، ڕایگه‌یاند: ئێمه دژ به‌و بڕیاره‌ین كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌نیازه بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس، ده‌رى بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینه‌وه كردووه. هه‌وره‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان تره‌مپ و عه‌باس له ئه‌نجامی ئه‌و كاردانه‌وه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاره تره‌مپ شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل دانیپێدا بنێت.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستینی راگەیاندووە، بەنیازە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی بگوازێتەوە بۆ قودس ئەوەش وا لێكدەدرێتەوە، كە ئەمەریكا بەفەرمی قودس وەكو پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت.
له‌لای خۆشیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا كه له دواى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌یبه‌ستێت، ڕای گه‌یاند: ئێمه دژ به‌و بڕیاره‌ین كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌نیازه بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس، ده‌رى بكات.
عه‌بادى، هۆشداریشی دا له ده‌رهاوێشته‌كانى ئه‌و بڕیاره، گه‌ر بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.