ئاگر لە کۆگەیەکی خواردنەوەی گازی لە شاری دهۆک کەوتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەدان
بە پێی زانیارییەکانی نەسرەت عەرەفات پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی گەورە لە پشت پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە شاری دهۆک کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە لە کۆگەیەکی خواردنەوەی گازی ڕوویداوە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری کۆگاکە سووتاوە.
دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئێستادا سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە تەشەنەکردنی بکەن.
تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە بە نادیاری ماوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ڕوودانی ئاگرەکە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.