فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی "گەشانەوە" کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە، قۆناغی دووەمی دەستپێکرد.
لە قۆناغی دووەمی ئەم پڕۆژەیەدا، پشتیوانیی دارایی بۆ 100 پڕۆژەی بچووک و مامناوەند دابین دەکرێت. بڕی پشتیوانییەکان لە 1 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 150 ملیۆن دینار دەبێت، ئەمەش بە مەبەستی بووژانەوەی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
بەپێی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم قۆناغەی پڕۆژەی گەشانەوە تەرکیزی سەرەکی دەخاتە سەر کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی. ئامانج لێی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی کوردستان و زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵییە لە ڕێگەی هاوکاری کردنی خاوەنکارە گەنجەکانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.