دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوو گەنجی سنووری قه‌زای سیده‌كان کە پیشەیان ئاژەڵدارییە لە کوێستانی بەردەسۆران به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌ك گولـله لە ده‌ستیان ده‌رده‌چێت و به‌ر قاچیان ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بن.
لەم بارەیەوە تەحسین عوسمان، بەڕێوەری بنکەی تەندروستیی سیدەکان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە یەکێکیان تەمەنی 32 ساڵان و ئەوەی تر تەمەنی 25 ساڵە و پیشه‌یان ئاژه‌ڵدارییه، به‌هۆی نه‌شاره‌زاییان له چه‌ك گولـلەه له ده‌ستیان ده‌رچووه و به‌ر چاقیان كه‌وتووه، دوای گەیشتنیان بۆ بەشی فریاکەوتن چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوه، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراون و ته‌ندروستییان جێگیره.
.به پێی زانیارییه‌كان، ئەودوو هاووڵاتییە مام و برازان و دانیشتووی گوندی ژیلیانن لە قەزای سیدەکان، بۆ کاری ئاژەڵداری چونەتە کوێستانی بەردە سۆران لە سنووره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.