Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 17:55

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ئه‌پی "ئی-پسووله"‌ كارا ده‌بێته‌وه‌

100%

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی پێشووتری وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕیار وایه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 3-8-2026 ئەپڵیكەیشنی "ئی پسوولە" بكەوێتەوە كار و هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپه‌كه‌وه‌  قەرزی كۆنی كارەبا بە داشكاندنی 50% بدەنەوە.

وه‌ستانی ئه‌پی "ئی –پسووله" به‌هۆی كاركردن بووه‌ تیایدا كه‌ خانه‌یه‌ك له‌ ئه‌په‌كه‌ زیاد كراوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ قه‌رزی كۆنی كاره‌با به‌ داشكانی 50% ده‌ده‌نه‌وه‌.

بەگوێرەی بڕیاری حكوومەت، ڕێژه‌ی لێخۆشبوون له‌ قه‌رزه‌كان بەم شێوەیە دەبێت: 50% داشكاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و كشتوكاڵی، هەروەها 25% داشكاندن بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت، بڕیاری ئه‌م لێخۆشبوونه‌ له‌ داشكاندنی تێچووی به‌كارهێنانی كاره‌با تا 10ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت، واتە هاووڵاتییان نزیكەی مانگێك و حەوت رۆژیان لە بەردەمدایە بۆ دانەوەی قەرزەكانیان به‌ داشكانی 50%.  

وەزارەتی كارەبا راشیگه‌یاندووه‌، ئەمە كۆتا جارە داشكاندن بەو شێوەیە بكرێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەكان نەدرێنەوە، ئەوا وەزارەت میكانیزمێكی تر ده‌گریته‌ به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆی قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هاووڵاتییان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.