Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:07

له‌ ماوه‌یه‌ک یه‌ک مانگدا 381 که‌س له‌ عێراق بوونه‌ته‌ قوربانی

زۆرترین ژماره‌ی قوربانییه‌كان له‌ به‌غدا بووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌یه‌ك یه‌ك مانگدا 117 كه‌س له‌  عێراق كوژراون و٢٦٤كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه‌ و زۆرترین ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش له‌ به‌غدا تۆماركراون.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق یونامی رایگه‌یاند: به‌هۆی كرده‌ی توندوتیژی و ناكۆكی چه‌كداری له‌میانی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات، ١١٧ عێراقی كوژراون و ٢٦٤ی دیكه‌ بریندار بوونه‌.

به‌پێی ئاماره‌ی یونامی ، به‌هۆی كرده‌ی توندوتیژی و ناكۆكی چه‌كداری له‌میانی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات، ١١٧ عێراقی كوژراون و ٢٦٤ی دیكه‌ بریندار بوونه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی یونامی ژماره‌ی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی له‌و مانگه‌دا كوژراون گه‌یشتووه‌ته‌ ١١٤ مه‌ده‌نی، هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كان جگه‌ له‌ پۆلیس گه‌یشتووه‌ته‌، ٢٦٤ بریندار به‌بێ ئاماژه‌ به‌ ناسنامه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه‌.

یونامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پارێزگای به‌غدا زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی به‌ركه‌وتووه‌ به‌ جۆرێك ٥١ كه‌س كوژراون و ١٥٠ برینداربوونه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.