Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 09:01

یه‌که‌م پایته‌ختی عه‌ره‌بی له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران ده‌رده‌چێت

رووه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن رایده‌گه‌ێنێ،  شاری سه‌نعا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م پایته‌ختی عه‌ره‌بی كه‌ له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران ده‌رده‌چێت.

عه‌بدلمه‌لیك میخلافی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: ئێران و لایه‌نگرانی رایگه‌یاندبوو كه‌ سه‌نعا چواره‌م پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌ كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ژێر هه‌ژموونی ئێران.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌نعا دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌ قوربانیدانی گه‌لی یه‌مه‌ن و هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی بۆ پشتیوانیكردن له‌ شه‌رعییه‌ت به‌ سه‌ركردایه‌تی سعوودیه‌، رووه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه‌.

گوتیشی: پشتیوانی له‌ راپه‌ڕین گه‌له‌كه‌مان دژ به‌ كوده‌تاچییه‌كان له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی وڵات و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێره‌وی سیاسی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ر سێ‌ بنه‌ماكانی ده‌ستپێشخه‌ری كه‌نداو ساڵی ٢٠١١، ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتمانی ساڵی ٢٠١٤ و بڕیاری (٢٢١٦) نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵی ٢٠١٥، ده‌ستمان بۆ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كان درێژ ده‌كه‌ین".

میخلافی جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ به‌رده‌وامبوونی كوده‌تاچییه‌كان ناكه‌ن له‌ژێر چی فه‌رمانده‌یه‌ك یان هه‌ر لایه‌نێكدا بن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.