بەپێی گوتەی پۆلیسی سنووری كەناراوەكان لە كۆریای باشوور ، بەلەمێكی راوكردن دوای ئەوەی خۆی دا بە كشتییەكی بارهەڵگر كە هی سووتەمەنی بوو ، وەرگەڕا و لە ئاكامدا 8 كەس گیانیان لە دەستدا .
بەرپرسی پۆلیسی كەناراوەكان بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاند كە بەلەمەكە2 دەریاوان و 20 سەرنشینی تێدابوو كاتێك لە نزیك ئەنشیۆن بۆ رۆژئاوای سۆل نزیك دەبوویەوە .
تا ئێستا 2 كەس دیار نییە و پرۆسەی گەڕان و پشكنین بە یارمەتی 5 فرۆكەو 19 كەشتیەوە بەدوای دیارنەماوان بەردەوامە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.