Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 08:29

ماکرۆن پەیوەندی بە عەبادیەوە دەکات و مالکیش رەخنە دەگرێت

فەرەنسا داوای هەڵوەشاندنەوەی حشدی شەعبی دەكات
ماكرۆن پەیوەندی بە عەبادیەوە دەكات و مالكیش رەخنە دەگرێت
کوردستان TV
100%

 لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە نێوان ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكید لە سەر چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە كە پێویستە دانوستانەكان دەستپێبكات و رێز لە دەستوور و یەكپارچەیی خاكی عێراق بگیرێت .

دوای ئەوەی دوێنێ ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە میانەی كۆبوونەوەی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیدی لە جەنگی دژ بە تیرۆر كردەوە و سەرۆكی فەرەنسا جەختی كردەوە كە لە گەڵ حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كردووە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی میلیشیاكان بە حشدی شەعبیەوە .

لەلایەن خۆیەوە نوری مالكی  جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رەخنەی ئاراستەی سەرۆكی فەرەنسا كرد بەوەی دەست لە كاروباری عێراق وەردەدات بەوەی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەكات.

مالكی رایگەیاند ،  دەستووری فەرەنسی باس لە دەستتێوەرنەدان لە كاروباری وڵاتانی دیكەی جیهان دەكات ، كەچی جێگەی سەرسورمانە ماكرۆن دەست لەكاروباری ناوەخۆی عێراق وەردەدات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەزگایەكی فەرمی یاسایی دەكات ئەویش دەستەی حشدی شەعبیە . روونیشیكردەوە كە ئەو هەڵوێستەی فەرەنسا بە توندی رەتدەكەینەوە بەوەی پەیوەستە بەسەروەری عێراق و دژی دەستووری فەرەنساشە .

 

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.