به‌رگی یه‌كه‌می "شانامه‌ی كوردی - ڕووسه‌م و زووراو" كه له لایه‌ن "د. بێهرووز چه‌مه‌ن‌ئارا"ه‌وه ساغ كراوه‌ته‌وه و پێشه‌كی بۆ نووسراوه، وه‌ك باشترین كتێبی لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵ له پاڕێزگای سنه له لایه‌ن زانكۆی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرا.
كتێبی به‌رگی یه‌كه‌می "شانامه‌ی كوردی - ڕووسه‌م و زووراو" كه له لایه‌ن "د. بێهرووز چه‌مه‌ن‌ئارا"ه‌وه ساغ كراوه‌ته‌وه و پێشه‌كی بۆ نووسراوه، وه‌ك باشترین كتێبی لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵ له پاڕێزگای سنه له لایه‌ن زانكۆی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردر له لایه‌ن چاپه‌مه‌نی مانگ له بانه و له 353 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، د.كتۆر چه‌مه‌ن‌ئارا كه ئێستا پرۆفیسۆری یاریده‌ره له به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له زانكۆی كوردستان له سنه، به هه‌ڵسه‌نگاندنی نۆ ده‌ستنووسی، 1060 دێڕی شانامه‌ی كوردی له‌ژێر ناوی چیرۆكی "ڕووسه‌م و زووراو"دا ساغ‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه كه به شێوازێكی شیاو له لایه‌ن چاپه‌مه‌نی مانگه‌وه كه‌وتووه‌ته به‌ر دیدی خوێنه‌ران، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت كه له لایه‌ن د.
چه‌مه‌ن‌ئاراوه پێشه‌كییه‌كی چڕ‌وپڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كه نووسراوه و له نزیكه‌ی ٨٠ لاپه‌ڕه‌دا، توێژه‌ر هه‌وڵی داوه به وردی ژانری شانامه‌ی كوردی شی بكاته‌وه.
له‌م پێشه‌كییه‌دا، سه‌ره‌ڕای چۆنیه‌تیی كۆكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه، هه‌وڵ دراوه چوارچێوه‌یه‌كی تیۆری بۆ ئه‌ده‌بی حه‌ماسی و پاڵه‌وانی كوردی دابڕێژرێت و تێیدا سێ لایه‌نی گێڕانه‌وه‌ی ئوستووره‌یی، ئایینی و مێژوویی شی كردووه‌ته‌وه و دواتر باس له "ئه‌ده‌بی گۆران" كراوه و له‌و ڕێگه‌وه هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه پێكهاتییه‌كانی شانامه‌ی كوردی خراوه‌ته ڕوو.
دوای ئه‌م پێشه‌كییه ده‌قی چیرۆكی ڕووسه‌م و زووراو هاتووه و له كۆتایی كتێبه‌كه‌دا هه‌مان ده‌قی پێشه‌كی به زمانی فارسی وه‌رگێڕدراوه و، وه‌ك هاوپێچ تێیدا گونجێندراوه.
سه‌رچاوه/ باس نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.