Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:26

میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی ماڵی هاووڵاتییه‌کی کوردیان له‌ خورماتوو ته‌قانده‌وه‌

ماڵه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی كۆماری شارۆچكه‌ی خورماتووه‌
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ماڵی هاووڵاتییه‌كی كوردیان له‌ خورماتوو ته‌قانده‌وه‌
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 1ی ئه‌مشه‌و، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، ماڵی هاووڵاتییه‌كی كوردیان له‌ گه‌ڕه‌كی كۆماری خورماتوو ته‌قانده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ ناوی خالید فه‌ره‌جه‌ و ماڵه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی كۆماری شارۆچكه‌ی خورماتووه‌، دوای تاڵان كردنی له‌لایه‌ن گرووپه‌ میلیشیاكانی حه‌شده‌وه‌، ماڵه‌كه‌ی ته‌قێندرایه‌وه‌.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017 سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران ھێرشیان کردە سەر خورماتوو و کەرکووک و مەخموور و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنوورە و داگیریان کردن، بەھۆی ئەو داگیرکارییەوە نزیکەی 200 ھەزار ھاووڵاتیی ئاوارەی ھەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان بوون.

رۆژی چوارشەممەش 18/10/2017 کۆسرەت رەسوڵ عه‌لی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند: کە چەند کاڵفامێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند: ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و ماددی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی.

له‌ دوای راده‌ستكردنی خورماتوو و كه‌ركووك له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ ئاڵۆز بووه‌ و تا ئێستاش به‌ ده‌یان ماڵی هاووڵاتییانی كورد سووتێنراون و ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.