Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:51

ئۆپیک لەسەر درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن

تا کۆتایی 2018 بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%

رێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێن و هەناردەکاری نەوت ، ناسراو بە ئۆپێک ، لەسەر درێژکردنەوەی رێککەوتنی پێشوویان بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن. بە گوێرەی رێککەوتنەکە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی 2018 بەردەوام دەبێت.

ئەندامێكی ئۆپیك رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆپیك لەسەر درێژكردنەوەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رێككەوتون تاوەكو كۆتایی ساڵی 2018.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێكخراوەكە هەوڵدەدات رێگری بكات لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.

ئەندامانی ئۆپیك دوای چەند كاتژمێرێك لەگفتوگۆكردن لەبارەگای رێكخراوەكە لە ڤییەنا گەیشتوونەتە رێككەوتن.

نوێنەرانی ئۆپیك ئەوەش تاوتوێ دەكەن كە سنورێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا دابنێن، بەهۆی بوونی ململانێكان لەو وڵاتەدا.

رێكخراوی ئۆپیك لە 14 ئەندامی بەرهەمهێنەری نەوت پێكدێت و بڕیارە لەگەڵ وڵاتانی نا ئەندام و لەسەروی هەمویانەوە روسیا كۆببێتەوە، بۆ رازیبوون لەسەر درێژكردنەوەوی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی هاوبەش.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.