Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:50

هه‌فته‌ى داهاتوو چاره‌نووسی ژمارەیەکی زۆری زیندانیان له‌ هه‌رێمى کوردستان یه‌کلاده‌بێته‌وه‌

 یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی تاوتوێ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی تاوتوێ ده‌كرێت، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چاره‌نووسی ژمارەیەکی زۆری زیندانیان یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.

نازم ھەرکی جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، لیژنەی مافی مرۆڤ و یاسایی و ئاسایش و ناوخۆ چەندین کۆبوونەوەیان كردووه‌ بۆ ئامادەکردنی راپۆرت لەبارەی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتییه‌وه‌، چه‌ندان دادوەر و کەسانی شارەزایش بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی ڕای ئەوانیش له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌یانه‌وه‌ وەرگرن و بڕیاریش وایه‌ سەرەتای هەفتەی دابێت راپۆرتی خۆیان لەوباره‌وه‌ ئامادە بكه‌ن.

ناوبراو رایگەیاند" بڕیاره‌ یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایه‌ بکرێت و پەسەندی بکەن و ببێتە یاسا و جێبەجێ بکرێت.''

هه‌روه‌ها راشیگەیاند'' بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە ژمارەیەکی زۆری زیندانیان دەگرێتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھێشتا نەبووه‌تە یاسا و رەنگە لەناو ھۆڵی پەرلەمانیش گۆڕانکاری بەسەردا بێت، هێشتا ناتوانن ژمارەیەکی دروست بڵێین، ئینجا ئەوەش بەپێی تاوانەکان دەبێت کە كه‌سه‌كان به‌ هۆیه‌وه‌ زیندانی کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.