Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 02:46

دەستەیەکی دەریایی بەریتانی: تەقینەوەیەک لە نزیک کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەناراوەکانی عومان ڕوویدا 

100%

تەقینەوەیەک لە نزیک کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەناراوەکانی عومان ڕوویدا و بەرپرسێکی ئەمنی دەڵێت، کەشتییەکە توانای بەردەوامبوونی نییە. 

ڕۆژی شەممە 1ـی ئاب، دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دووریی 20 کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی (لیما) لە عومان، بە مووشەکێکی نەناسراو کراوەتە ئامانج.

بەرپرسی ئەمنیی کۆمپانیای خاوەنی کەشتییەکە ئاشکرای کردووە، ئەم بەرکەوتنە زیانی بە ژووری بزوێنەری کەشتییە نەوتهەڵگرەکە گەیاندووە و کەشتییەکە چیتر توانای ئاڕاستەکردن و بەردەوامبوونی جووڵەی نەماوە. پاسەوانی کەناراوی ناوچەکە لە ڕووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و بەرپرسانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هێرشەکە. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی یان لێکەوتە ژینگەیییەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییە دەریاییەکان لە ئاوەکانی دەوروبەری ئێران و عومان زیادیان کردووە و لە هەفتەکانی ڕابردوودا چەندین کەشتیی بازرگانی لە کەنداوی عومان و نزیک گەرووی هورمز کراونەتە ئامانج.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.