"هۆشیار خالد" گه‌نجێكی ئێزدی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بۆزان سه‌ر به شاره‌دێی ئه‌لقووشی پارێزگای مووسل، فڕۆكه‌یه‌كی دروست كردووه و بووته سه‌ره‌نجی میدیاكان.
هۆشیار خالد ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ی چوار مانگه خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌م فڕۆكهیهم و زیاتر له ٦٠% فڕۆكه‌كه ته‌واو بووه و رۆژانه نزیكه‌ی پێنج سه‌عات له‌سه‌ری كار ده‌كه‌م و خه‌ریكه ته‌واو ببێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ستی هاوكاریمان بۆ درێژ بكرێت ده‌توانم كاری گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌م تا نزیكه‌ی دوو مانگی تر هه‌موو كاری ئه‌م فڕۆكه‌یه به كۆتا دێنم .
شایانی باسه درێژی فڕۆكه‌كه شه‌ش مه‌تر و نیوه و پانییه‌كه‌شی ٤٠ سانتیمه‌تره و تێچووه‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی سێ ملیۆن دینار.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.