عێراق بەنیازە دادگایەكی تایبەت بە سزادانی گەندەڵكاران دابمەزرێنێت، لەم ھەنگاوە زامنكردنی سزادانی گەندەڵكارانە، سەلیم جبوریش رایگهیاند: عێراق بە دەست گەندەڵییەوە دهناڵێنێت.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق ھەڵمەتێكی فراوانی لەدژی گەندەڵی دەستپێكردووە و بەنیازیشە دادگایەكی تایبەت بە سزادانی گەندەڵكاران دابمەزرێنێت.
بەگوێرەی ھەواڵی رۆژنامەكە، مەبەست لەم ھەنگاوە زامنكردنی سزادانی گەندەڵكارانە، كە لە ساڵانی رابردوودا نەتوانراوە ھیچ بەرپرسێك لەسەر گەندەڵی دادگایی بكرێت.
پێشتر، چەند دامەزراوەیەكی دادوەری عێراقی داوای دامەزراندنی دادگایەكی لەمجۆرەیان كردووە.
لە لایەکی دیکەوە سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، دامەزراوەكانی عێراق بە دەست گەندەڵییەوە دەناڵێنن و پێویستە هەموو لایەك هەوڵەكانیان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بخەنەگەڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.