ساڵانه كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ماكارانی ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی "چارلی چاپلین" ده‌بخشێته هونه‌رمه‌ندێك ، بۆ ساڵی 2018 بریاریاندا ببه‌خشنه ئه‌ستێره‌ی ئه‌كته‌ری سینه‌مای "هیلین میرین".
شایانی باسه هیلین میرین ماوه‌ی په‌نجا ساڵه له بواری سینه‌مادا كارده‌كات نیاز وایه له سه‌ره‌تای ساڵی 2018 دا له ڕێوڕه‌سمێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانی دنیا تێیدا ئاماده ده‌بن ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێببه‌خشرێ.
مێژووی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ساڵی 1972 ده‌گه‌رێته‌وه كاتێ به‌خشرا به هونه‌رمه‌ندی به‌توانا چارلی چاپلن هه‌ر بۆیه له‌و ساڵه به‌دواوه ئه‌م خه‌ڵاته كرا به‌ناوی چارلی چاپلن نراوه پێشتریش به‌خشراوه‌ته چه‌ندان سینه‌ماكاری دنیا كه ناوبانگێكی زۆریان هه‌بوو وه‌كو: میرل ستریپ، تۆم هانكس...
ناوی ته‌واوی دام هیلین لیدیا میرینه و ئه‌م سینه‌ماكاره به‌توانایه له ساڵی 1945 له شاری له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا له دایك بووه.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.