Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:29

ئیسرائیل هۆشداری دەداتە سوریا

نەتانیاهۆ لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە نامەیەكی ئاراستەی بەشار ئەسەد كردووە
ئیسرائیل هۆشداری دەداتە سوریا
کوردستان TV
100%

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداری دەداتە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا، كە ئەگەر رێگە بە ئێران بدات بنكەی سەربازی لەسەر خاكی سووریا دامەزرێنێت، ئەوا تەلئەبیب سووریا دەكاتە ئامانج.

تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە  سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری داوەتە بەشار ئەسەد، ئەگەر رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی بنكەی سەربازی ئێران لە سووریا بدات، ئەوكاتە ئیسرائیل دێتە ناو شەڕی ناوخۆیی سووریاوە .

بەپێی سەرچاوەكە نەتانیاهۆ لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە نامەیەكی پەیوەست بەو بابەتەی ئاراستەی بەشار ئەسەد كردووە،  و رایگەیاندووە ئەگەر ئەسەد رەزامەندی لەسەر مانەوەی هێزەكانی ئێران و دامەزراندنی بنكەی سەربازی لە سووریا بدات، ئیسرائیل دێتە ناو شەڕە ناوخۆییەكەوە .
ئێران لە ماوەی شەڕ و ململانێ خوێناوییەكانی سووریادا لە رووی سەربازی و لۆجیستی و تەكنیكی و دارایی پاڵپشتی هێزەكانی سوپای سووریای كردووەو چەندین راوێژكار و هێزی شەڕكەری ناردووە بۆ ئەو وڵاتە.

ئیسرائیل مەترسی هەیە كەوا ئێران بنكەیەكی سەربازی لە سوریا دابمەزرێنێـت و فشار بخاتە سەر بەشار ئەسەد بۆ ئەوەی بنكەیەكی ئاسمانی و بەندەرێكی دەریایی لە سەر كەناراوەكانی دەریای سپی دابمەزرێنێت

 

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.