سینه‌ماكاری كورد "جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر" به فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له ده‌رهێنانی خۆیه‌تی له فێستیڤاڵی سینه‌مایی گه‌نجانی مارۆنۆ له وڵاتی ئیتالیا كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات .
(پشتیوان عه‌بدولڵا) سیناریۆی ئه‌و فیلمه‌ی نووسیوه و (سه‌باح شه‌هدی) ش كاری گرافیك و ده‌نگی بۆ ئه‌نجامداوه و موزیكیش له لایه‌ن (رامتین لهۆمی) جێبه‌جێكراوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه‌و تازه‌ترین به‌رهه‌می( جوبرایل ئه‌بوبه‌كر) ه كه بۆ ساڵی 2017 به‌رهه‌می هێناوه .
بێده‌نگی ئاسمان له ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراو جۆریشی به‌ده‌ستهێناوه .
جێی ئاماژه پێكردنه فێستیڤاڵی گه‌نجانی مارۆنۆ له 27 تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات و تا 3ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.