تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێ، نزیكه‌ی 25 هه‌زار ئافره‌ت له ئاكامی پێكدادانه‌كانی مانگی ئاداری ٢٠١١ه‌وه تاكو مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧، به دیۆكۆمێنت كراوه.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له حه‌وته‌مین ساڵه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی سووریادا داتاكانی كوشتنی ئافره‌تانی له پێكدادانه‌كان بڵاوكرده‌وه.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی تۆڕه‌كه ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه كوژراون و ناویان له تۆماره فه‌رمییه‌كان هه‌یه، ٢٤ هه‌زار و ٧٤٦ كه‌سن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌سه‌ر هه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌شدا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ٢٠ هه‌زار و ٩١٩ ئافره‌ت به هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون و ئه‌مه‌شیان به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندووه. هه‌روه‌ها ٩٨٨ ئافره‌تیش به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا كوژراون كه بۆ پشتیوانیكردن له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ئه‌یلوولی ٢٠١٥ه‌وه ده‌ستیان كردووه به هێرشه‌كانیان.
٥٧٣ ئافره‌تیش به هۆی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و مینه‌وه كوژراون و ١٣٦ دیكه‌ش به هۆی هێرشه‌كانی په‌یه‌ده‌وه كوژراون.
له ئاكامی هێرشی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش‌یش له ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه ٦١١ ئافره‌ت كوژراون. له ناوچه‌كانی پێكدادانی نێوان ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی و هێزه‌كانی رژێمیش ٩٣٦ ئافره‌ت كوژراون و ٥٥٦ ئافره‌تی دیكه‌ش لایه‌نه نه‌ناسراوه‌كان كوشتوویانن.
ئاماده‌كردن: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.