Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 07:07

ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی "ڕه‌نس هاوارد" کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد
aktar-rasan hiwrd
کوردستان TV
100%

ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ڕه‌نس هاوارد ،كه‌ له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌ماییدا ڕۆڵی بینی بوو له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.

هه‌ر ئه‌مرۆ  "ڕۆن هاوارد" ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی و كوڕی ڕه‌نس هاوارد، له‌ تویتێكدا هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی باوكی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 25/11/2017، باوكی كۆچی دوایی كردووه‌.

شایانی باسه‌ ڕه‌نس هاوارد، له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌ماییدا ڕۆڵی بینیوه‌، وه‌ له‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی شانۆیی ته‌له‌فزیۆنیشدا ڕۆڵی بینیوه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، داده‌نرا.

به‌ناوبانگترین ئه‌و فیلمه‌ سینه‌ماییانه‌ی ڕه‌نس ڕۆڵی تێیاندا بینیوه‌، بریتین له‌: فیلمی سینه‌مایی ئه‌پۆڵۆ 13، سیندرێلا مان، پارێنت ھوود، نیبراسكا و چاینا تاون ...

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.