ڤالیری گراسیمۆڤ سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتیی سوپای رووسیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختیشی كرده‌وه كه سوپای رووسیا به‌مزووانه ده‌گاته ئامانجه درێژخایه‌نه‌كانی خۆی له سووریا و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی رووسیا له خاكی ئه‌م وڵاته .
سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتیی سوپای رووسیا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه كاریگه‌ریی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی تا چ راده‌یه‌ك ده‌بێت، وتی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان ده‌توانێ گرنگییه‌ی ئه‌وتۆی ده‌بێت .
به‌ڵام رووسیا سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له سووریا، هێشتا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی له خاكی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌هێڵێته‌وه .
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه بریتیی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه، چونكه رووسیا ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و هه‌لی كۆپته‌ری جه‌نگیی له سووریا هه‌یه و به له‌به‌رچاو گرتنی كه‌مبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه .
ڤالیری گراسیمۆڤ وتیشی كه ژماره‌یه‌ك له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وه‌ك یه‌كه ئه‌ندازه‌ییه‌كان ده‌توانن له سووریا بڕۆنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه هێزه‌كانی پارێزه‌ری دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان له بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له حه‌میم و ته‌رتوس و هه‌روه‌ها یه‌كه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازیی و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كان له‌خۆ ناگرێت .
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.