ئه‌ستێره‌ی تێنسی جیهانی رافائیل نادالی ئیسپانی ئاشكرایكرد له‌پاڵه‌وانیه‌تی به‌رشلۆنه‌ی كراوه به‌شدار ده‌بێت كه مانگی نیسانی ساڵی نوێ به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه رێكخه‌رانی پاڵه‌وانیه‌تی پێنجسه‌د خاڵ ئاماژه‌یان بۆكردوه نادال بریاریداوه به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه بكات.
جێی ئاماژه‌یه نادال له‌وه‌ته‌ی مانگی ئابی رابردوو پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پۆلینی تێنسزانانی جیهانی بۆ چواره‌مین جار گرته‌وه ده‌ست، هه‌روه‌ها نادال یه‌كه‌مین یاریزانه كه رایبگه‌یه‌نێت به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه بكات.
لای خۆیه‌وه نادال له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند پاڵه‌وانیه‌تی به‌رشلۆنه زۆر گرنگه بۆ خشته‌ی من، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵم داوه به‌شداری بكه‌م، نادال وتیشی ساڵی رابردوو زۆر تایبه‌ت بوو به‌لامه‌وه به‌تایبه‌ت كاتێ بۆ ده‌یه‌مین جار براوه‌ی ئه‌و نازناوه بووم.
ئه‌و تێنس زانه نه‌یشارده‌وه یاریكردن له‌نێو ماڵی خۆی چێژی زۆری پێ ده‌به‌خشێت، پێویسته بوترێت له كۆی چوارده پاڵه‌وانیه‌تی به‌رشلۆنه نادال براوه‌ی ده نازناو بووه كه له‌په‌نجاو چوار یاری براوه‌بووه‌و له سێی یاریش دۆراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.