Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:36

فیلمی زاگرۆس دوو خه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنێت

له‌ به‌شی پێشبڕكێی 18 یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی (ئاڕه‌س) به‌شداربوو.
کوردستان TV
100%


له‌ درێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ فێستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌كاندا و له‌ دووه‌م به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا، فیلمی سینه‌مایی زاگرۆس له‌ به‌شی پێشبڕكێی 18 یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی (ئاڕه‌س) به‌شداربوو.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ ڕۆژانی (3 تا 12) ی نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ شاری ئاره‌س له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ته‌نها 9 فیلم له‌ به‌شی پێشبڕكێی فێستیڤاڵه‌كه‌دا  بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین خه‌ڵات له‌ پیشبڕكێ و كێبڕكێدا بوون ،له‌ ئه‌نجامدا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌ری فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ لایه‌ن بینه‌رانه‌وه‌ به‌م فیلمه‌ به‌خشرا .

فیلمی زاگرۆس له‌ مانگی ڕابردووش له‌ یه‌كه‌م به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌ فیستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌كاندا له‌ 44 ه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گێنت له‌ وڵاتی به‌لجیكا  له‌ به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ 12 فیلمی دیكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كان له‌ پێشبڕكێدا بوو ،له‌ ئه‌نجامدا توانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ خه‌ڵاتی grand prix به‌ ده‌ستبهێنێت .

هه‌ر ئه‌م فیلمه‌ له‌ به‌شی پێشیركێی 14 ه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دوبه‌ی، 28 ه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ستۆكهۆڵم و 38 ه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێرتن و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نیوده‌وڵه‌تی فیلمی رامادا به‌شدار ده‌بێت .

زاگرۆس چیرۆكی شوانێك به‌ ناوی زاگرۆس ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ هاوژینی خۆی زۆر خۆشده‌وێت ،بۆ ئه‌و كوردستانه‌ به‌هه‌شته‌، به‌ڵام هاوژینه‌كه‌ی هاڤین و كچه‌كه‌ی ره‌یهان ڕووده‌كه‌نه‌ به‌لژیكا، دواتر زاگرۆسیش بڕیار ده‌دات بچێته‌ ئه‌و وڵاته‌ ،به‌ڵام له‌ به‌لژیكا زۆر شتی نوێ له‌ باره‌ی هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌زانێت و متمانه‌ی جارانی پێ نامێنێت ،بۆیه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌خوازێت بگه‌رێته‌وه‌ نیشتیمان .

جێی باسه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌ له‌ باكووری كوردستان و یۆنان و به‌لژیكا وێنه‌ گیراوه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ "فه‌یاز دۆمان"، "حه‌لیما ئێلته‌ر" ، "سوات ئۆستا" و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "هۆزان براده‌ر" رۆڵیان تێیدا گێراوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.