Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:47

دوورگه‌ی مرواری به‌شداری فێستیڤاڵێکه‌ له‌ سوید

له‌ ساڵی 2016 به‌ بڕه‌ بووجه‌یه‌كی كه‌م به‌رهه‌مهاتووه‌
کوردستان TV
100%


سینه‌ماكاری كورد " دانا كه‌ریم " به‌ كورته‌ فیلمی "دوورگه‌ی مروای " به‌شداره‌  له‌ فێستیڤاڵی  نێوده‌وڵه‌تی (international exile film festival the 13th )  كه‌ له‌ شاری ( یۆتۆبۆری) ی وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ وتی: دوورگه‌ی مرواری باس له‌م جه‌نگاوه‌ره‌ نه‌به‌ردانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شه‌پۆڵی چه‌ته‌كانی داعش دلێرانه‌ وه‌ستاون و پارێزگاری له‌ وڵات ده‌كه‌ن .

دانا وتیشی له‌ درێژه‌ی به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كاندا ئه‌م فیلمه‌ هه‌ر له‌م مانگه‌دا له‌ دوو فێستیڤالی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ردوو وڵاتی سوید وئیتاڵیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات به‌شداره‌ له‌ پێشبركێكاندا .

ناوبراو ئاشكرایكرد  فیلمی " دوورگه‌ی مرواری "له‌ ساڵی 2016 به‌ بڕه‌ بووجه‌یه‌كی كه‌م به‌رهه‌مهاتووه‌ و له‌میانه‌ی  به‌شداریكردنی له‌ 3 فێستیڤاڵی جیهانیدا له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی  (روسیا ، رۆمانیا و هیندستان) خه‌ڵاتی باشتیرن فیلم و سیناریۆی به‌ ده‌ستهێناوه‌ .

جێی باسه‌  ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ (17) ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ و له‌ (23) ی ئه‌م مانگه‌ش كۆتایی به‌ كاره‌كانی دێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.