Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:10

سووپای سووریا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری ئەلبوکەمالی راگەیاند

ئەلبوکەمال بە دوایین بنکەی داعش دادەنرێت لە سووریا
کوردستان TV
100%

سووپای سووریا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری ئەلبوکەمالی راگەیاندو ئاشكراشى ده‌كات كه‌ چەکدارە هەڵاتووەکان خۆیان رادەستی هێزەکانی سووریاى دیموکرات (هەسەدە) کردووە.

ئەلبوکەمال شارێکی سووریایە، سەر بە پارێزگای دێرەزوورە و دەکەوێتە سەر سنووری عێراق. هەفتەی رابردوو سووپای سووریا داعشی لەو شارە وەدەرنا، بەڵام دوای شەو و رۆژێک لە هێرشێکی پێچەوانەدا چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکەیان کۆنترۆڵکردەوە، ئەلبوکەمال بە دوایین بنکەی داعش دادەنرێت لە سووریا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.