Erbil 7°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:41

گۆفین بلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ی مسۆگه‌رکرد

كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ هه‌شت ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه
کوردستان TV
100%


یاریزانی به‌لجیكی دێڤید گۆفین گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی تێنسی پیشه‌گه‌ران له‌ ئاستی پیاوان كه‌ له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ دوایین گه‌ڕی گڕوپی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، گۆفینی پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش یه‌ك له‌ دۆمێنێك تیمی نه‌مسایی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش گۆفین بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركردو له‌م قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی ڕۆجیر فیدرێری سویسری و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه.

جێگای باسه‌ كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ هه‌شت ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه. 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.