Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:39

یانه‌ی ئه‌کاد نازناوی پاڵه‌وانییه‌تی بادمنتۆنی نایابی عێراق به‌ده‌ست هێنا

یانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێره‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای ململانێی توندی نێوان هه‌ردوولا له‌یاری كۆتایی یاریزانانی ئه‌كاد توانیان براوه‌ی یاریه‌كه‌ بن و پله‌ی یه‌كه‌می نایابی عێراق به‌ده‌ست بێنن.

له‌ڕۆژانی رابردوو پاڵه‌وانییه‌تی بادمنتۆنی نایابی عێراق له‌سه‌ر ئاستی كوران به‌به‌شداری 15 یانه‌ له‌سه‌رتاپای شارو شارۆچكه‌كان به‌رێوه‌چوو، ئه‌وه‌بوو دوای ململانێی و ركابه‌ری یاریزانان یانه‌ی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر و ئاشوری شاری به‌غدا خۆیان گه‌یانده‌ یاری كۆتایی، دوای ململانێی توندی نێوان هه‌ردوولا له‌یاری كۆتایی یاریزانانی ئه‌كاد توانیان براوه‌ی یاریه‌كه‌ بن و پله‌ی یه‌كه‌می نایابی عێراق به‌ده‌ست بێنن، هه‌رچی یانه‌ی ئاشوره‌ ئه‌وا بووه‌ خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م و یانه‌كانی ختوت و مه‌حاویلیش پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ست هێنا.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.