سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌غدا یه‌ك به‌غدا نییه و زۆر ده‌سه‌ڵاتی تیادایه و زۆر وڵاتیش كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌غدا و به تایبه‌تیش له ڕه‌فتاری به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.
دكتۆر فوئاد حوسیَن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: به‌غدا یه‌ك به‌غدا نییه و زۆر ده‌سه‌ڵاتی تیادایه ، تا ئێستا ئه‌و ئاماژانه‌ی له به‌غداوه ده‌رده‌كه‌ون ئه‌وه نیشان ناده‌ن كه حكومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ئاماده‌یه له‌م قۆناغه‌دا و له‌م ڕۆژانه‌دا ئاماده‌ی دانیشتن بێت و دوور نییه پاش ماوه‌یه‌كی تر دانیشتنه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.
دكتۆر فوئاد جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی درێژه كێشانی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ هیچ لایه‌ك باش نییه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: زۆر وڵات كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌غدا و به تایبه‌تیش له ڕه‌فتاری به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌غدا خۆی خاوه‌نی بڕیاره و هه‌ر بۆیه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان و دانوستاندنیش هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.