شه‌وی رابردوو له‌شه‌قامی باروتخانه‌ی شاری كه‌ركوكـ له‌لایه‌ن سێ چه‌كداری نه‌ناسراو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كۆرلا ته‌كسی - ژماره ۱٤٠٠ كه‌ركوكـ) دزرا له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ده‌ورییه و بازگه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌بوونی ئه‌م حاڵه‌ته.
دوای داگیركردنی كه‌ركوك، حاڵه‌تی كوشتن و گرتن و رفاندن و دزیكردن رووی له زیاد بوون كردووه‌و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كرێت ، سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان به‌سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌ماوه‌و ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.