كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی توتڕك" به به‌شداری زیاتر له 150 ئه‌كته‌ری باكوور و باشووری كوردستان له سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوین ده‌ستی پێكرد .
ده‌رباره‌ی سیناریۆ و ناوه‌رۆكی ئه‌و فیلمه "هاشم ئایده‌میر" ی ده‌رهێنه‌ری "وه‌رزی توتڕك" رایگه‌یاند ، ئه‌و فیلمه باس له‌و نه‌هامه‌تیی و وێرانكارییانه ده‌كات كه به‌سه‌ر گونده‌كانی باكوور و باشووری كوردستان هاتووه، هه‌روه‌ها باسكردنه له خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ته‌مه‌نی لاوی‌دا ده‌ستی به تێكۆشانكردووه و كاتێك له وه‌رزی پایزدا ده‌بێت له هێزه‌كه‌ی داده‌بڕێت و چه‌ندین گوند ده‌برێت تا له باكووره‌وه ده‌گاته باشوور كاته‌كه‌ش كاتی پێگه‌یشتنی توتڕك ده‌بێت .
ئایده‌میر وتیشی به هۆی هه‌ڵكه‌وته سروشتییهكهیهوه به پێویستمان زانی له سنوری ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی پێنجوین كاری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان بۆ فیلمی سینه‌مایی توتڕك بكه‌ین .
جێی باسه بڕیار وایه فیلمی "وه‌رزی توتڕك " سه‌ره‌تای ساڵی 2018 كاره‌كانی ته‌واو بێت و ئینجا بۆ به‌شداریكردن ده‌نێردرێت بۆ فێستیڤاڵه جیهانییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.