Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:28

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێشوازی له‌ روونکردنه‌وه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

 داوای چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ سیاسییه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

 ئه‌ڵمانیا پێشوازی له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری راڤه‌كردنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌كات و ده‌شڵێ: له‌ ئێستا كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌ت له‌ به‌غدا به‌ده‌نگییه‌وه‌ بێت و هه‌رچی زووتر ده‌ست به‌ چاره‌سه‌ركردنی  پرسه‌ سیاسییه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بكاته‌وه‌.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕوونی پێشوازیی له‌ روونكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری راڤه‌كردنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌كات، كه‌ تیایدا هاتووه‌، ده‌ستووری عێراق رێگه‌ به‌ جیابوونه‌وه‌ی هیچ هه‌رێمێك نادات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماژه‌یه‌كی گرنگی ئاماده‌یی دیالۆگ ناوده‌بات.

راگه‌یێندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر ده‌شڵێ: له‌ ئێستا كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌ت له‌ به‌غدا به‌ده‌نگییه‌وه‌ بێت و هه‌رچی زووتر ده‌ست به‌ چاره‌سه‌ركردنی  پرسه‌ سیاسییه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بكاته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.