Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:47

مه‌سروور بارزانی: له‌ دۆخی کریستانه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا نیگه‌رانین

تاكه‌ ناوچه‌ی ئارام بۆ كریستانه‌كان هه‌رێمی كوردستانه‌
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی كریستیانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت نیگه‌رانین و هه‌رێمی كوردستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌م كرده‌وانه‌ بێده‌نگ نابێت.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 16/11/2017 له‌ كاتی پێشوازیكردنی له‌ مه‌تران به‌شار وه‌رده‌، سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی كلدانی له‌ هه‌ولێر، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیی ته‌واوی بۆ داواكاریه‌كانی كریستانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ربڕی و گووتی: هه‌موو رێكاره‌ یاسایی وده‌ستوورییه‌كانیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر و هیوای خواست، كریستانه‌كان خۆراگربن و وڵات به‌جێ نه‌هێڵن و رێگری له‌و پیلانانه‌ بكه‌ن كه‌ ئامانجیان سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ناوچه‌كانیانه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی هه‌ولێر باسی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه‌ كریستیانه‌كانی تێدا ده‌ژین، به‌ تایبه‌ت ره‌وشی كریستانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستای ده‌شتی نه‌ینه‌وا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاواره‌ كریستانه‌كان نه‌توانن بۆ ناوچه‌كانی خۆیان بگه‌رێنه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و ئابڵوقه‌ ئاسمانیه‌ی سه‌ر هه‌رێمیش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو هاوكاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ یارمه‌تیدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ڕابگیرێت.

مه‌تران وه‌رده‌، دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ تاكه‌ ناوچه‌ی ئارام بۆ كریستانه‌كان هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئاواتی خواست كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاراتر پاڵپشتی له‌ هه‌رێم و كریستانه‌كان بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.