Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:33

میلیشیا شیعه‌کان سووکایه‌تی به‌ کوردانی گه‌ڕه‌کی ره‌حیماوه‌ ده‌که‌ن

له‌ هه‌مانكاتیشدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7 #9
100%

میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سووكایه‌تی به‌ خه‌ڵكی كاسبكاری نێو بازاری ره‌حیماوی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن و له‌ هه‌مانكاتیشدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێر 11:50 خوله‌كی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2017/11/16 دوو چه‌كداری میلیشیا شیعه‌كان به‌مه‌به‌ستی بازاڕكردن به‌ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی چوونه‌ته‌نه‌ نێو بازاڕی ڕه‌حیماوای شاری كه‌ركوك.

سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی ته‌سكی شه‌قامه‌كه‌ و قه‌ڵه‌باڵغییه‌وه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌و چه‌كدرانه‌، چه‌كدارێكیان دابه‌زیبوه‌و به‌پێ چۆته‌ سه‌ر سه‌قف و بۆنیتی ئۆتۆمبێلی خاوه‌ن دووكانێكـ و سوكایه‌تییه‌كی زۆری به‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوه‌ كردووه‌و گوتویه‌تی هه‌ر كه‌سێكـ قسه‌ی زیاد بكات سكی پڕ ده‌كه‌م له‌فیشه‌كـ.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.