Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:24

6 فرۆکه‌ى رووسی له‌ ئاسمانى عێراقه‌وه‌ داعشیان له‌ سووریا بۆردۆمان کرد

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی رووسیا ئاسمانی عێراق و ئێرانیان به‌كارهێنا
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند" 6 فڕۆكه‌ی جه‌نگی رووسی له‌ جۆری "tu22m3" ، بنكه‌ و باره‌گاكانی داعشیان له‌ شاری ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر به‌ پارێزگای دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردومانكردووه‌و ئاسمانی عێراق و ئێرانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كارهێناوه‌ و له‌و بۆردومانه‌دا چه‌ندین بنكه‌و ئۆتۆمبیل و ئامێری سه‌ربازی داعش خاپوور كراون.

ئەمشەو بۆ جاری دووەم دوای ساڵی رابردوو، مووشەكەكانی رووسیا كه‌ ئاراسته‌ى  داعش ده‌كات، بە ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕین.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، فڕۆكه‌كان هێرشه‌كه‌یان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامداوه‌ و زۆر به‌وردی ئامانجی خۆیان پێكاندووه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆ پارێزگاریكردن و چاودێریكردنی ئه‌و شه‌ش فڕۆكه‌یه‌‌، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی دیكه‌ی رووسی له‌ جۆری "سو-30ئێس ئێم" له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی حمێمیم له‌ سووریا خۆیان گه‌یاندۆته‌ ئاسمانی ئه‌لبوكه‌مال.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.