Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:12

په‌رله‌مانی کوردستان ‌ره‌شنووشی پڕِۆژه‌ی پێشنیازکراوی بودجه‌ی حکومه‌تی فیدڕالی بۆ ساڵی 2018 تاووتوێ ده‌کات

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ له‌ چوار خاڵ پێكهاتووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 15/11/2017، په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولی پاییزه‌، ساڵی چواره‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می تایبه‌تبوو به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ یاسای لێبووردنی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

 خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش تایبه‌تبوو به‌ جێگرتنه‌وه‌ و سوێندخواردنی (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) له‌ شوێنی ئه‌ندامی ده‌ست له‌كلركێشاوه‌ (گۆران ئازاد محه‌مه‌د)، به‌پێی مادده‌ی (31) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان. خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌ پێشچاوخستنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین) له‌ لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی)، به‌پێی مادده‌ی (44) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ.

دوا خاڵیش بریتی بوو له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پێشنیازكراوی بودجه‌ی حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق بۆ ساڵی 2018 و پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كانی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا.

به‌ر له‌ده‌سپێكردنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌ بێده‌نگی وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌گیانی پاكی قوربانیانی كاره‌ساتی بوومه‌له‌ره‌زه‌كه‌ی رۆژانی رابردوو كه‌ هه‌رێمی كوردستان و ولاتانی دراوسێی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌.

دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان بۆ كاتژمێر 3:30 دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دواخرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.